چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەكاتەوەو بڕیاریشدا بە چەند لیستێكی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كۆبونەوەی ئاسایشی خۆی لە نوسینگەی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوەكە، تێیدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرایەوە لەو وادەیەی كە بۆی دیاریكراوە كە 11ی 11ی 2025ە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیاریدا بە چەند لیستێكی جیا بەشداری هەڵبژاردن بكەن و پاش هەڵبژاردانیش پێكەوە یەك هاوپەیمانی لە پەرلەمان پێكبهێننەوە لەژێر ناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی".