چوارشه‌ممه‌, 23 ی نیسان , 2025
هەڵەبجە بوە 19یەمین پارێزگای عێراق
  2025-04-14       330       

پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجەی پەسەندكردو بەوەش هەڵەبجە بوە 19یەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق.

ئاوێنە: د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاوێنەی راگەیاند، لەدانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگمان دا لەسەر بە پارێزگابونی هەڵەبجە بەوەش هەڵەبجە بوە بە پارێزگای 19یەم لە سەر ئاستی عێراق.

پارێزگای هەڵەبجە هەڵەبجە لە دو قەزاو  (3) ناحیەو پێكهاتوە كە بریتین لە  قەزای ناوەندی هەڵەبجەو قەزای خورماڵ و ناحیەكانی سیروان، بیارەو بەمۆ.

ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی 160 هەزار كەسە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×