مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكەن و جەختیش لە هەماهەنگی نێوان لایەنە عێراقییەكان دەكەنەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا تواتوێی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كراوە.