دوای یەک کاتژمێر لە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەمەسقەتی پایتەختی عومان، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، دانوستانەکانی لەگەڵ تاران ئەرێنی و بنیاتنەر بوو.
ئاوێنە: کەناڵی "NBC" لەزاری ستیڤ ویتکۆفەوە، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بڵاویکردەوە، گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی و بنیاتنەریان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا.
ستیڤ وتیشی "لە ١٢ـی نیسان دەگەڕێمەوە ئەمریکا بۆ ئەوەی کورتەیەک لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکان ترەمپ ئاگادار بکەمەوە".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، گەڕی یەكەمی كۆبوونەوەی ئێران و ئەمریكا لە عومان كۆتایی هات. لەوبارەیەوە عەباس عێراقچی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، هەردوولا هەڵوێستیان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاكان ئاڵوگۆڕ كراوە و، هەروەها هەردوولا هەفتەی داهاتوو درێژە بە دانوستانەکان دەدەنەوە.