عومان لەسەر دانوستانەکەی ئەمریکا و ئێران هاتەدەنگ
  2025-04-12       2114       

وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لە "کەشێکی دۆستانەدا" ئەنجامدراون و ئامانج لێی "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پابەندکەر" بووە.

ئاوێنە: بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان کە ئەمڕۆ شەممەی لە مەسقەتی پایتەختی وڵاتەكەی سەرکردایەتی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی کرد لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" وتی "بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەمڕۆ لە مەسقەت میوانداری د.عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکامان کرد و سەرکردایەتی نێوەندگیرییەکمان کرد بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان بە ئامانجی، ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پابەندکەر".

وتیشی "دەمەوێت سوپاسی دوو هاوکارەکەم بکەم بۆ ئەم بەشدارییە کەلە کەشێکی دۆستانەدا ئەنجامدرا، كە بەشداربوو بۆ نزیكردنەوەی دیدگاکان و لە کۆتاییدا بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی".

وەزیری دەرەوەی عومان هەر لە پەیامەکەی لەلاپەڕەی فەرمی خۆی ئاشکراشیکردووە "بەردەوام دەبین لە کارکردن بەیەکەوە و هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ هاوکاریکردن بەمەبەستی گەیشتن بەو ئامانجە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×