ئێران ئەنجامی یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگەیاند
  2025-04-12       3391       

گەڕی یەكەمی كۆبوونەوەی ئێران و ئەمریكا لە عوممان كۆتایی هات. لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمریکا لە عوممان کۆتایی هات و هەڵوێستی هەردوولا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاكان ئاڵوگۆڕ كراوە.

ئاوێنە: بەدر ساعدی، وەزیری دەرەوەی عوممان بە رۆژنامەنوسانی وت "دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران له کەشێکی دۆستانه و بنیاتنەردا بوو بەمەبەستی بنیاتنان و لێكنزیك كردنەوەی بۆچوونی هەردوولا".

لایخۆشیەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد "خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی لە عوممان کۆتایی هات و هەردوولا هەفتەی داهاتوو درێژە بە دانوستانەکان دەدەنەوە".

عێراقچی وتیشی "هەردوو سەرۆکانی شاندی ئێران و ئەمریکا پێش ئەوەی شوێنی دانوستانەکان جێبهێڵێن چەند خولەکێک بە ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ یەکتر کرد".

ناوبراو زیاتری وت "هەردوولا هەڵوێستی حکومەتەکانیان لەبارەی بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان ئاڵوگۆڕکرد".

جێێی ئاماژەیە، ئەم دانوستانە بەر لە یەك كاتژمێر بە ئامادەیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیۆ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×