كەشناسی: نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت
  2025-04-12       236       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە راگەیاندو دەڵێت، لە بەشێك لە ناوچەكان نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژئاوای هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لەهەندێ کات و شوێن، پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 23، سلێمانی: 21، دھۆک: 22، کەرکوک: 26، ھەڵەبجە: 21، زاخۆ: 21، حاجی ئۆمەران: 11، سۆران: 19، گەرمیان: 27 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×