كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاكەكەسییەكانی راگەیاند
  2025-04-11       188       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاكەكەسییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

ئاوێنە: بەپێی نوسراوێكی كمۆسیۆن، وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاكەكەسییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات و تاوەكو رۆژی 4ی 5ی 2025 بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە دو رۆژ لەمەوبەر، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ی تشرینی دوەمی ئەمساڵی دیاریكرد بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×