هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە كۆشكی حكومەت لە بەغدا كۆبوەوە.
هاوپەیمانییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی، كۆبونەوەكە تەواو بوەو تێیدا رێككەوتون لەسەر ئەوەی كە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بەپێی یاسای ئێستای هەڵبژاردن و بەبێ هیچ هەمواركردنێك بەڕێوەبچێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێرێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ی تشرینی دوەمی 2025ی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری كرد.