راپۆرتێک: لە بەهەدەردانی خۆراکدا عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە
  2025-04-15       154       

ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین خۆراک بەهەدەردەدەن، عێراق لە پلەی دووەمدایە.

راپۆرتەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ژینگە ئامادەکراوە کە تێیدا هاتووە، لەناو وڵاتە عەرەبییەکاندا ساڵانە میسر زۆرترین خواردن بەهەدەردەدات کە بڕەکەی دەگاتە 9.1 ملیۆن تۆن.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، عێراق لە پلەی دووەمدا دێت و ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خۆراک فڕێدەدرێتە زبڵخانەکانەوە، لەدوای ئەویش سودان دێت کە ساڵانە 4.2 ملیۆن تۆن خۆراک بەهەدەر دەدەن.

هەربەپێی راپۆرتەکە، جەزائیر، سعودیە، مەغرب، یەمەن و سوریا پلەکانی دیکەی ریزبەندییەکەیان گرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×