سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق زیاتر له دو هه‌زار و 750 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كانی گرته‌وه.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه له پارێزگای میسان تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته 656 حاڵه‌ت، كه به‌سه‌ر 12 نه‌خۆشخانه و ژوری فریاكه‌وتن دابه‌شكراون كه له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان له پێنج پارێزگا تا ئێستا زیاتر له دو هه‌زار حاڵه‌تی ته‌نه‌گه‌نه‌فه‌سیان تۆماركردوه، كه 749 حاڵه‌ت له به‌سره، 700 له موسه‌ننا، 322 له دیوانیه، 174 له زیقاڕ، 150 حاڵه‌تیش له نه‌جه‌ف بون.
به‌هۆی به‌رده‌وامی زریانی خۆڵبارین له به‌شێك له شاره‌كانی عێراق، پێده‌چێت ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام به‌رزببێته‌وه.
عامر جابری وته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، هاوڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی ده‌ره‌كی به‌هۆی ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی كه توانای بینینی له باشور و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عێراق كه‌مكرده‌وه و راشیگه‌یاند، "هاتوچۆی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و به‌سره به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕونیشیكرده‌وه، بای چالاك كه له ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیه‌وه دێت، توانای بینین بۆ كه‌متر له یه‌ك كیلۆمه‌تر له هه‌ندێك ناوچه كه‌مكردوه‌ته‌وه، پێشبینیشده‌كات ورده ورده خۆڵبارینه‌كه پاشه‌كشه بكات.