ئەمریكا بۆردوومانی حوسییەكانی یەمەنی كرد
  2025-04-10       151       

شەوی ڕابردوو ئەمریكا ژمارەیەك هێرشیی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەكی حوسییەكان لە شاری سەنعا و حودەیدیە ئەنجامدا، زیانی گیانی و ماددیی هەیە، بەڵام هێشتا ژمارەكان دیاری نەكراوە.

ئاوێنە: میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە چەند هێرشێكی نوێی ئەمریكا بۆسەر حوسییەكانی یەمەن لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو، ەوی ڕابردوو ئەمریكا ژمارەیەك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەكی حوسییەكان لە پارێزگاكانی سەنعا و حودەیدیە ئەنجامداوە، كە سێ هێرشیان بۆسەر چیای نوقم بووە، كە حووسییەكانی تێدایە.

ئاماژە بەوەشكراوە، زیانی گیانی و ماددیی هەیە، بەڵام هێشتا ژمارەكان دیاری نەكراوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەمریكا دەڵێت، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا گەیشتووەتە نزیكەی ٢٠٠ هێرش.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×