چوارشه‌ممه‌, 23 ی نیسان , 2025
ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
  2025-04-09       297       

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەپاندنی سزای بەسەر پێنج دامەزراوەو یەك كەسایەتی ئێرانیدا راگەیاند و دەڵێت، پشتیوانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانیان كردوە.

ئاوێنە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سزایان بەسەر كەسایەتییەك و پێنج دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندوە، ئەوەش بەهۆی پشتیوانیكردنیان لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

سەپاندنی سزاكان وەك وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هێمای بۆ كردوە بە ئامانجی بێبەشكردنی ئێرانە لە دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی.

بەپێی قسەی وەزارەتەكە، ئەو دامەزراوانە رۆڵێكی یەكلاكەرەوەیان گێڕاوە لە پشتیوانیكردنی دو دامەزراوەی ئێرانیدا كە پێشتر سزادراون و ئەوانیش بریتین لە دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێرانی و كۆمپانیای تەكنەلۆجیای ئێرانی سەر بەو دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێرانی

سەپاندنی ئەم سزا نوێیانە، دو رۆژ دوای ئەوە دێن كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی و ئێران رۆژی شەممەی داهاتو گفتوگۆی راستەوخۆیان دەبێت، بەڵام ئێران رایگەیاند كە گفتوگۆكان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×