لە سنە ژنێك کوژرا
  2025-04-06       212       

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ژنێکی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی سنووری كرماشان لەلایەن هاوژینەکەی و خەزوورییەوە بە ئەشکەنجەدان کوژرا، دەشڵێن، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە بەهۆی بەرکەوتنی زەبری زۆربووە بە سەری.

ئاوێنە: ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوشتنی ژنێکی کورد لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەد هاتووە، ژنێکی کورد بە ناوی ئازیتا فەلاحی تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی قوروە لە سنووری شاری سنە و دایکی دوو منداڵ، كە دانیشتووی شاری سونوڕی کولیای سەر بە پارێزگای کرماشانە لەلایەن هاوژینەکەی و خەزووری لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانەوە کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا بنەماڵەی هاوژینەکەی هۆکاری گیان لەدەستدانیان گرێ دا بە خۆکوژییەوە، بەڵام پاش گواستنەوەی بۆ پزیشکی دادی، دەركەوت هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەكەی بەرکەوتنی زەبری زۆر بووە بە سەری.

جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری مانگانەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا نۆ ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچار بە خۆکوشتن کراون و ژنێکی دیکەش کوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×