کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، تاوەباران و هەورەبروسکە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ تا ناوچە سنووریەکانی باکوور دەگرێتەوە و دواتریش دەگاتە ناوچەکانی سلێمانی و سۆران.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی هاوشێوەی دوێنێ دەمێنێتەوە.
ئاشکرایکرد، سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی بەیانیدا تاوەباران و هەورەبروسکە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ تا ناوچە سنووریەکانی باکوور دەگرێتەوە، بۆ کاتەکانی ئێوارە رێژەیەکی کەمی پچرپچر هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە.
کەشناسیی هەرێم هۆشداریشیدا کە بروسکە لە ناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گرد دوڵەکان و رووە دەشتاییەکان مەترسیدارە.