محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا كۆبونەوەو چەند پرسێكیان تاوتوێ كردو گفتوگۆیشیان لەسەر چارسەركردنی بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد.
ئاوێنە: ئەمشەو پێنجشەممە، نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا وتی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبوەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و روداوەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.