دوو شه‌ممه‌, 07 ی نیسان , 2025
ئاسایشی هەولێر: هاوڵاتییەك كوژراو بكوژەكەی دەستگیركرا
  2025-04-03       256       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوڵاتییەك لە گوندێكی سنوری ناحیەی شەمامك لە پارێزگای هەولێر كوژراوە. بكوژی هاوڵاتییەكە ویستویەتی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەنرداوێكدا وتی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبار (هـ. م. م.)مان دەستگیر کرد، کە لەڕێکەوتی 3ی 4ی 2025 لە گوندی "دوسەرە" سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوڵاتی (ئیسماعیل عەزیز).

ئەوەشی خستۆتەڕو، بكوژەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەنیازبو بڕواتە دەرەوەی شاری هەولێر، بەڵام بەرلەوەی هەڵبێت لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و دەستیشمان گرت بەسەر چەکێکی جۆری (دەمانچە) کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدابو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×