باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانی بەوەدا نا کە ژیانی هاوسەریی لەگەڵ مێشێل ئۆباما سەرکەوتوو نەبووە، ئەو دەڵێت "هاوسەرگیریی کارێکی قورسە".
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی بیست، ئۆبامای تەمەن ٦٣ ساڵ، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەکۆلیژی هامیلتۆن، چەند پرسیارێکی دەربارەی ژیانی تایبەتی لێکرا، دەربارەی پەیوەندیی لەگەڵ خانمی یەکەمی پێشوودا "مێشێل ئۆبامای تەمەن ٦١ ساڵ" لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧، ئەو کاتەی سەرۆکی ئەمریکا بووە، وتی "پەیوەندیمان زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، منو میشێل لەدۆخێکی ناخۆشدا بووین، لە ٣٠ساڵی تەمەنی هاوسەرگیریمان ١٠ ساڵی بەخراپ تێپەڕیی".
وتیشی "هاوسەرگیریی کارێکی قورسە".
دوای ئەوەی باراک ئۆباما بەتەنیا بەشداری لەپرسەی جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد، هەواڵی ئەوە بلاوبۆوە کە ژیانی هاوسەرگیریی ئۆباماو مێشێل بەخراپی بەڕێوەدەچێتو لەوانەیە بەمزووانە جیاببنەوە. بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو دوو هاوسەرە لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو کە "میشێل کۆتایی بەژیانی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئۆباما هێناوەو ئەوان هەوڵنادەن خۆیان وەک ژنو مێردێکی سەرنجڕاکێشو نمونەیی نیشان بدەن".