2025-03-28   233     
بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسکیلانەی بۆ کەیفخۆشی بەکاردەهێنرێن لە هەر شوێنێک بیانبینین دەستیان بەسەردادەگرین.
ئاوێنە: هێمن میرانی بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن قسەمانکردووە، ئەو ماتۆڕانەی بە تایبەت بۆ گەیاندنی خواردن بەکاردەهێنرێت، پێویستە کە ماتۆڕی نوێیان هێنا، کارەبایی و بێدەنگ بێت، تابلۆی پێبدرێت و ماتۆڕسوارەکە مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت.
میرانی وتیشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە، ماوەی شەش مانگمان پێداون، رەنگە بتوانین کاتەکەشیان بۆ درێژبکەینەوە، کۆمپانیاکانیش هاتوونەتە سەر خەت و دەستیان بە هەنگاوەکانیان کردووە.
بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵمان بە تەواوی پێویستە کە گۆڕانکاریی لە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل بکەین.
راشیگەیاند، ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیل بۆ مەبەستی کەیفخۆشی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بەکاردەهێنرێن، لە هەر شوێنێک ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دواتر ماتۆڕەکە لەناودەبرێت.