بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، لەکاتی گەشت و سەيران گشت ئامێرە کارەباييەکانی ماڵەوە بکوژێننەوە و قفڵی غاز بە کراوەيی بە جێ مەهێڵن، دەشڵێن، ياری ئاگرين ياخود تەقەکردن بە چەك لە شوێنە گەشتياریيەکان رێگە پێ دراونیيە بەکاريان مەهێنن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لەبارەی گەشتكردنی هاوڵاتیان لە وەرزی بەهاردا ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە.
ڕێنماييەکانی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتيان لە وەرزی بەهار بەمجۆرەن:-
یەكەم– لەکاتی گەشت و سەيران گشت ئامێرە کارەباييەکانی ماڵەوە بکوژێننەوە و قفڵی غاز بە کراوەيی بە جێ مەهێڵن.
دووەم– شوێنی گەشت کردنت بە خاوێنی بە جێبهێڵە بو پاراستنی ژينگە و ڕووداوی نەخوازراو و ئاگر بە کراوەيی بە جێ مەهێڵن.
سێیەم– ياری ئاگرين ياخود تەقەکردن بە چەك لە شوێنە گەشتياریيەکان رێگە پێ دراونيیە بەکاريان مەهێنن.
چوارەم– تايە و مادەی لايلۆن و پلاستيك مەسوتێنە، چونكە مەترسیيە بۆ پيسبوونی ژينگە.
پێنجەم– ئامێری ئاگرکوژێنەوەی دەستی و بەتانی ئاگرکوژێنەوە گرنگە لە ماڵ و لە ناو ئۆتۆمبێل پێت بێت.
شەشەم– پاشماوە و زبڵ و خاشاك و جگەرە لە ناو ئۆتۆمبێل فڕێ مەدەن.
حەوتەم– ئوتۆمبێلەکانتان بەدوور بگرن لە و شوێنانەی ئاگری لێدەکەنەوە بۆ سەلامەتی خۆتان و ئۆتۆمبێلەکانتان لە سووتان.
هەشتەم– ئاگاداری منداڵەکانتان بن بەتايبەتی لە و شوێنانەی ئاوی لێيە ياخود چيا و بەرزاييە تاکو دووربن لە مەترسی خنکان و هەڵدێران.
نۆیەم– لەکاتی ڕوودانی ئاگرێك ياخود ڕووداوی هاتوچۆ نزيك مەبنەوە قەرەباڵغی درووست مەکەن تاکو کارەساتی دیكە ڕوونەدات.
دەیەم– لەکاتی بوونی هەر مەترسی يەك ياخود ڕوداوێکی نەخوازراو يان ئاگرکەوتنەوە پە يوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانییەوە.