ئەمڕۆ هەینی، بە بەشداری دەیان هەزار كەس لە پاركی نەورۆزی لە ناوچەی رێزانی ئامەد لە باكوری كوردستان، "نەورۆزی ئازادی"ی ئامەد بە دروشمی "رێبەرێتی ئازاد و كۆمەڵگەی دیموكراتی" دەستی پێكرد.
ئاوێنە: دوای كردنەوەئ ئاگری نەورۆز و لە دەسپێكی نەورۆزی ئازادیی ئامەددا، بەڕێوەبەرایەنی ئاهەنگە گەورەكە، پیرۆزبایی نەورۆزیان بۆ گەلی كورد لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان و جیهان نارد.

ئاهەنگی نەورۆز لە پارکی نەورۆز لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بەڕێوەدەچێت.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، چین و توێژە جیاجیاكان بەرەو پاركەكە بۆ بەشداری لە ئاهەنگەكە بەڕێككەوتون، هێشتا ئاهەنگەكە بەردەوامە و خەڵكی زیاتریش روی لێدەكەن. چونە پاركی نەورۆز لە 6 خاڵی پشکنینەوە بەردەوامە.

بەشدارانی ئاهەنگەكە چەندین دروشمیان بەرزكردۆتەوە لەوانە: "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "زیندانیانی سیاسی شکۆمانن" بەرزكردۆتەوە.

لە هەندێک خاڵی پشکنین پۆلیس دەستیان بەسەر ڕەنگەکانی سەوز، سور، زەرددا گرت.

وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان، لەمیانی ئاهەنگەكە بەدەست بەشداربوانەوە دەشەکێنرێتەوە.

لە هەرێمی كوردستانەوە، نوێنەرانی زۆربەی حزبەكان بەشدارن لە ئاهەنگی ئازادیی ئامەد.
ئاهەنگەكە بە چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەردەوامە.