ئیسماعیل قائانی سەردانی عێراقی كردووە
  2025-03-20       331       

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراقی كردووە و لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەكدارەكانی عێراق، كۆبووەتەوە، دەشڵێن، قائانی ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر هەر هێرشێك ئیسرائیل بۆ سەر عێراق ئەنجامی بدات.

ئاوێنە: میدیاكانی عێراق سەبارەت بە سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەن و گرووپە شیعەكان زانیاری نوێیان بڵاو كردەوە.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عێراقی كرد و لەگەڵ هەر یەك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی كۆبووەوە.

دەشڵێن، قائانی پەیامی حكومەتی ئێرانی گەیاندووە بە عێراق و وتویەتی: بەردەوام دەبن لە هەڵوێستی بێلایەنبونیان لە ناكۆكییەكانی ناوچەكە، هەروەها وڵاتەكەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر بە هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر عێراق، پشتگیری هەر هەڵوێست یان كاردانەوەی گرووپە چەكدارەكان دەكات.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم لایەنەكان هاودەنگ بوون لەسەر ئەوەی، دەبێت عێراق بێلایەن بێت لە بارودۆخی سووریا و پێشهاتە نوێیەكانی ناوچەكە، هەروەها دەبێت ڕێگری بكرێت لە هەر هەڵوێستێك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×