دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و پارێزگاریه ئه‌منییه ده‌هێنێت كه بۆ كچ و كوڕه‌كه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا دیاریكراون، له‌كاتێكدا ئه‌و پارێزگاریه له‌لایه‌ن بایدنه‌وه تا مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ درێژكرابوه‌وه.
ئاوێنە: دۆناڵد تره‌مپ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقای باشور، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ته‌رخانكردنی 18 پاسه‌وان بۆ پاراستنی هانته‌ر بایدن و وتی، "هانته‌ر بایدن له مێژه چێژ له پاراستنی ده‌زگای نهێنی وه‌رده‌گرێت، هه‌مو ئه‌مانه له‌لایه‌ن باجده‌رانی ئه‌مریكاوه پاره‌یان بۆ دابینكراوه".
وتیشی، "تكایه ئاگاداربن له‌م ساته‌وه‌خته‌وه چیتر هانته‌ر بایدن له‌لایه‌ن ده‌زگای نهێنیه‌وه پارێزراو نابێت، به هه‌مان شێوه ئاشلی بایدن كه 13 ئه‌ندامی ده‌زگای نهێنی هه‌یه ئه‌ركی پارێزگاریان له‌ئه‌ستۆیه له لیسته‌كه دورده‌خرێنه‌وه".
به‌پێی یاسای فیدراڵی، سه‌رۆكه‌كانی پێش‌و و هاوسه‌ره‌كانیان پارێزگاری له ته‌واوی ژیانیان له ده‌زگای نهێنی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام پاراستنی ئه‌ندامانی خێزانه نزیكه‌كانیان كه ته‌مه‌نیان له سه‌روی 16 ساڵه‌وه‌یه، كاتێك كۆتایی دێت كه پۆسته‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن.
هه‌ریه‌ك له ترامپ و بایدن پارێزگاری‌یان بۆ منداڵه‌كانیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژكرده‌وه دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یان.