پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند، پابه‌ندن به به‌ستنی كۆنگره به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراویان په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بكرێته نه‌ورۆزی ئازادیی ئۆجه‌لان و به‌پێویستیشی ده‌زانن هه‌موو چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن.
ئاوێنە: كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) په‌یوه‌ست به نه‌ورۆزی 2025 راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای ئه‌نجامدانی به‌هێزترین چالاكی كرد له‌پێناو ئازادی جه‌سته‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراویان.
په‌كه‌كه لەمیانی راگەیەندراوەکەدا رایدەگەیەنێت "به‌بێ بێده‌نگی چه‌كه‌كان، مه‌حاڵه هه‌نگاوی سیاسی و پراكتیكی بنرێت یان ته‌نانه‌ت گفتوگۆی ته‌ندروستیش هه‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ئێمه ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه رامانگه‌یاندووه به هه‌نگاوێكی پراكتیكی گرنگ ده‌بینین".
رونیشیکردەوە "توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه سه‌ربازییه‌كانی، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌دا، به گشتی 73 هێرشی ئاسمانی و 4175 هێرشی تۆپ و و 8 هێرش به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجامدراوه".
دەشڵێت "نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بكرێته نه‌ورۆزی ئازادیی ئۆجه‌لان".
ئه‌مه‌ش گرنگرترین ناوه‌ۆِكی په‌یامه‌كه‌یه:
گه‌لی ولاتپارێز و دۆستانی دیموكراسی، به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، له هه‌موو شوێنێك مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز پڕ ده‌كه‌نه‌وه و له هه‌موو كاتێك زیاتر هاوار بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لان ده‌كه‌ن.
شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان نه‌ورۆزیان گۆڕی بۆ فێستیڤاڵی ئازادی هاوچه‌رخ، به ڕێز و خۆشه‌ویستی و سوپاسگوزارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه خۆش بكه‌ین تا هه‌نگاوی پراكتیكی بنرێت، و ڕامانگه‌یاند كه به‌پێی مه‌رجه‌كانی بانگه‌وازه‌كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین.
ئێستا نزیكه‌ی 15 ڕۆژ به‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لان و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌مان تێپه‌ڕیوه, خۆشحاڵین كه بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لان و به‌یاننامه‌كه‌مان چ له ئاستی ناوخۆ و چ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێشوازی لێكرا. به‌ڵام كات زۆر گرنگه و بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌بێت كات به باشی به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت پێكه‌وه هه‌نگاو بنێن به هه‌ستكردن به به‌په‌له.
ناتوانرێت هه‌نگاوی كرده‌یی له‌و جۆره بگیرێته‌به‌ر به وه‌ستاندنی شه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت، ده‌بێت هه‌موو چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن.
هه‌رچه‌نده هێرشه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا به‌راورد به ماوه‌ی پێشوو تاڕاده‌یه‌ك كه‌می كردووه، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌دا، به گشتی 73 هێرشی ئاسمانی و 4175 هێرشی تۆپ و 8 هێرش به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجامدراوه. فڕۆكه‌ی سیخوڕی بۆمبڕێژكراو هه‌موو ڕۆژێك به‌بێ وه‌ستان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌فڕن.
به‌و پێیه‌ی له دوای 27ی شوباته‌وه هیچ دیدارێك له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لان نه‌كراوه، نازانین ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له مه‌رجه‌كانی ئیمرالی ڕوویداوه یان نا. سیسته‌می ئیمرالی وه‌ك جاران به‌رده‌وامه. هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌نوسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ هه‌یه، به‌ڵام هیچ كارێكی كۆنكرێتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه نابینرێت.