قوباد تاڵەبانی: پردی تەنگی سەید محەمەد پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێكەوە دەبەستێتەوە
  2025-03-15       360       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، بەردی بناغەی پردی "تەنگی سەید محەمەد"ی لە هەڵەبجە داناو دەڵێت، پردەكە پڕۆژەیەكی ستراتیژییەو پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان پێكەوە دەبەستێتەوە.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا وتویەتی، پردەكە بە درێژی 600 مەتر دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پردەکانی هەرێمی کوردستان. كە لە ماوەی 900 رۆژدا و بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتویەتی، لە سەردانەکەمدا بۆ هەڵەبجە بەدواداچونیشم کرد بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچونی کارکردن لە پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە، کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن و ساڵی داهاتو دەکەوێتە خزمەتی جوتیارانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم پڕۆژەیە کە تێچوەکەی لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی دابین کراوە، خزمەتێکی گەورە بە گەشەپێدانی کەرتی کەشتوکاڵی هەڵەبجە دەکات و ساڵانە جگە لە وەرگرتنی 40 هەزار تەن گەنم، 10 کۆگاشی بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەکانیتر هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×