حكومەتی هەرێم ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە ناكاتە پشو
  2025-03-15       338       

حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆنەو یاد و پشوە بەوشێوەیەی لە ساڵنامەی رەسمی حكومەتدا دیاری كراون وەك خۆیان دەمێننەوە. لە ساڵنامەكەدا 16ی 3ی 2025 كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە نەكراوەتە پشو. ئەوەش لەكاتێكدایە عێراق ئەو رۆژەی كردۆتە پشوی رەسمی.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەربە حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشوە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردون، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشوەكان هەر وەك خۆیان دەمێننەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە هیچ گۆڕانكارییەك لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.

بەگوێرەی ساڵنامەی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025، رۆژی 16ی 3 كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە ناكرێتە پشو. ئەوەش لەكاتێكدایە عێراق بڕیاریداوە رۆژی 16ی 3ی هەمو ساڵێك بەبۆنەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە پشوی رەسمی بێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×