كەشناسی: پلەكانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبونەوە
  2025-03-15       219       

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەورو پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێك پەڵەهەرو پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 29، سلێمانی: 26، دھۆک: 28، کەرکوک: 30، ھەڵەبجە: 27، زاخۆ: 29، حاجی ئۆمەران: 17، سۆران: 27، گەرمیان: 31 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×