جەى دى ڤانس، جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی وڵاتەكەی هێز بۆ سوریا نانێرێت، بەڵام كاردەكات بۆ پاراستنی كەمینەكان لەو وڵاتە.
ئاوێنە: جەی دی ڤانس لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای ئەمریكی وتویەتی، ئەمریكا هێز بۆ سوریا نانێرێت، بەڵام لە توانایدایە هەر كارێك لەڕوی دیپلۆماسی و ئابورییەوە بكات بۆ پاراستنی كەمینەكانی ئەو وڵاتە.
جەختیشی كردەوە، دەبێت ئیدارەی ئەمریكا لەبیری بێت كە مامەڵە لەگەڵ كێ دەكات لە سوریا و دەبێت گەرەنتی پاراستنی كۆمەڵگە مێژوییەكانی ئەو وڵاتە بكات.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانی بەدور لە چاوی كامێراكان كاردەكات لەپێناو هاندانی ئیدارەی سوریا بۆ پاراستنی كەمینەكان.