تیمی هاوبەشی سەنتەری میترۆ و رێكخراوی CPTی ئەمریكی سەردانی رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی دەكەن و دەڵێن، هەمو فشارێک بۆ سەر ئەو رۆژنامەنوسە دەستگیركراوە رەتدەکەنەوە.
ئاوێنە: تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئەمریكی و سەنتەری میترۆ، لە راگەیەندراوێكدا وتویانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ دڵنیابونەوە لە دۆخی تەندروستی و ئاگاداربوون لەو دۆسیانەی کە بەرامبەر بە ڕاگیراو بەشدار ئەبوبەکر، ناسراو بە (بەشدار بازیانی) جوڵێنراون، تیمێكی هاوبەشییان سەردانی ناوبراویان كردوە لە زیندانی ئاسایشی گشتی سلێمانی.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرباری بەردەوامبون لە چاودێریکردنی دۆسیەکە، هەردو ڕێکخراو جەخت لە پاراستنی مافەکانی ڕاگیراو دەکەینەوە و داوای بەڕێوەچونی پڕۆسەیەکی دادوەری دادپەروەرانە دەکەین، لە هەمانکاتیشدا، هەمو فشارێک بۆسەر بەشدار ئەبوبەکر ڕەتدەکەینەوە.