بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، دەربارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی پێشبینییەکان بەرزترین پلەی گەرمی لە کەرکوک و گەرمیان دەبێت بە 13 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە -1 پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، ئەوەشی خستەڕوو، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش، بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆ (یەک بۆ دوو) پلە بەرز دەبێتەوە.