بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا ئەو هاوکارییە داراییانە ڕادەگرێت کە وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی گەشەپیدانی نێودەوڵەتی لەسەرتاسەری جیهاندا دەیانبەخشی و بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئاوێنە: ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر لە 90٪ی گرێبەستی هاوکارییە دەرەکییەکانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەڵدەوەشێنێتەوە لەگەڵ 60 ملیار دۆلاری دیکە کە وەک هاوکاری دەرەکیی لە سەرتاسەری جیهاندا دەیانبەخشی.
ترەمپ داواشی کردووە پێداچوونەوە بەو هەموو ئەو هاوکارییە داراییانەدا بکرێت کە وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی گەشەپیدانی نێودەوڵەتی بەخشیویانە.
بە پێی زانیارییەکان، بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکان ئەو ڕێکخراو و دەزگایانەش دەکرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ماوەیەکیشە لەو هەنگاوە ئاگادارکراونەتەوە.