بریكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئاكەپە لەبارەی بانگەوازەكەی ئەمڕۆی ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەوە دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی ئەنجامەكان دەكەین.
ئاوێنە: ئیفكان ئالا، بریكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئاكەپە، لەبارەی بانگەوازەكەی ئۆجەلان كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن وەفدی ئیمراڵی دەم پارتییەوە خرایەڕو، ئاماژەی بەوەدا، کرۆکی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دانانی چەک و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكەیە كە ئەو بە رێكخراوی "تیرۆریست" ناوی بردو وتی"ئێمە چاوەڕێی ئەنجامەكان دەكەین."
بریكاری ئەردۆغان وتیشی، ئەگەر پەكەكە، ئەم بانگەوازە بنرخێنێت و "چەک دابنێت و کۆببێتەوە و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوا تورکیا ڕزگاری دەبێت لە کۆتوبەندەکان."
ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا داوای چەك دانان و بڕیاردانی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكەی كرد.