هەڵوێستی مەزڵوم عەبدی لەبارەی پەیامەكەی ئۆجەلان
  2025-02-27       1899       

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، پەیامەكەی ئۆجەلان، پەیامێكی "ئەرێنی"یە، بەڵام پەیامەكە تەنیا پەیوەندی بە پەكەكەوە هەیەو هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە لە سوریا.

ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان وتی، بانگەوازەكەی ئۆجەلان، بانگەوازێكی ئەرێنییە، چونكە داوای كۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستپێكردنی پڕۆسەی سیاسیی ئاشتیانە دەكات لەنێوخۆی توركیا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئۆجەلان هەروەك چۆن پەیامی بۆ باشوری كوردستان نارد، نامەیەكی بۆ ئێمەش ناردبو لەبارەی بانگەوازەكەیەوە كە زۆر ئەرێنییە و جەختدەكاتەوە لەسەر ئاشتی و ئاسایش لەناوچەكە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئاشتی لە توركیا بەدی بێت، واتای ئەوەیە كە هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر ئێمە لە سوریا.

فەرماندەی گشتی هەسەدە جەختیشی كردەوە كە بانگەوازەكەی ئۆجەلان تەنیا پەیوەندی بە پەكەكەوە هەیەو هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمە نییە لە سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×