سری سورەیا ئوندەر، ئەندامی وەفدی ئیمراڵیی دەمپارتی رایگەیاند، ئۆجەلان بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە پێویستی زانیوە "دان بە رەهەندی سیاسەتی دیموكراتی و یاساییدا بنرێت."
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەی خستەڕو كە تێیدا داوا دەكات پەكەكە چەك دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
لەدوای خوێندنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان لەلایەن ئەحمەد تورك و پەروین بوڵدان بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی، سری سورەیا ئوندەر لەبارەی دیدارەكەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئۆجەلان قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كرد.
سری سورەیا ئۆندەر وتی، رێبەر ئاپۆ بە وەفدەكەمانی وت "بێگومان بۆ ئەوەی بەشێوەی پراکتیکی چەک دابنرێت و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، پێویستە دان بە ڕەهەندی سیاسەتی دیموکراتیی و یاساییدا بنرێت."