مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی رایگەیاند، هیودارن پەیامەكەی ئەمڕۆی ئۆجەلان، دەستپێكێك بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتیی رێی خۆی بگرێت و بگاتە ئەنجامێك كە لە بەرژەوەندیی هەمو لایەك بێت.
ئاوێنە: مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەمو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین."
سەرۆكی پارتی وتوشیەتی"هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەمو لایەک بێت."