كۆمەڵی دادگەریی كورستان "سەرسوڕمان"ی خۆی دەردەبڕێت لەوەی جار بە جار هەندێك بابەت لەبەرامبەر حزبەكەیان دەوروژێندرێت و دەشڵێت، بەرەو مانگی پیرۆزی رەمەزان دەچین و "بە پێویستی نازانین وەڵامی قسەی سوكی خەڵكی بچوك بدەینەوە."
ئاوێنە: وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"جێى سه‌رسوڕمانه، جار به جار هه‌ندێك بابه‌ت به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ده‌وروژێندرێت و ده‌كه‌وێته باس و خواسى میدیاكان، بۆ په‌رده‌پۆشكردنى كێشه‌و گرفته سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستان."
ئاماژەی بەوەشداوە"ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌وروژێندرێن تازه نین و چه‌ند جارێك به به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنت وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه، بۆیه دڵنیا بن كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى له به‌ره‌ى خه‌ڵكى كوردستانه‌و داكۆكیكارى مافه‌كانه‌و خزمه‌ت و په‌رێزیشی له ئێستا‌و ڕابردو دیاره‌و خه‌ڵكیش شاهیدى ئه‌وه‌ن."
جەختیشی كردۆتەوە"لە‌م ڕۆژانه كه به‌ره‌و مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان ده‌چین، به پێویستى نازانین وه‌ڵامى قسه‌ى سوكى خه‌ڵكى بچوك بده‌ینه‌وه."
دەقی راگەیەندراوەكە:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
جه‌ماوه‌رى كوردستان..
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى..
جێى سه‌رسوڕمانه، جار به جار هه‌ندێك بابه‌ت به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ده‌وروژێندرێت و ده‌كه‌وێته باس و خواسى میدیاكان، بۆ په‌رده‌پۆشكردنى كێشه‌و گرفته سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستان، ئه‌و بابه‌تانه‌ى ده‌وروژێندرێن تازه نین و چه‌ند جارێك به به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنت وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه، بۆیه دڵنیا بن كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى له به‌ره‌ى خه‌ڵكى كوردستانه‌و داكۆكیكارى مافه‌كانه‌و خزمه‌ت و په‌رێزیشی له ئێستا‌و ڕابردو دیاره‌و خه‌ڵكیش شاهیدى ئه‌وه‌ن، بۆیه له‌م ڕۆژانه كه به‌ره‌و مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان ده‌چین، به پێویستى نازانین وه‌ڵامى قسه‌ى سوكى خه‌ڵكى بچوك بده‌ینه‌وه.
وته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان
27/2/2025