950 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت
  2025-02-27       563       

پاش ئەوەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى شوباتى بە (سیستمى پەیڕۆڵ) رەوانەى بەغداد کرد، بڕیارە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو تەرخانى دارایى بۆ مووچەى مانگى شوبات رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت.

ئاوێنە: میدیای یه‌كێتی له‌زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق، راگەیاند "لیژنەى تەکنیکیی وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى شوباتیان گەیاندووەتە بەغداد، کە بە سیستمى پەیڕۆڵ ئامادە کراوە".

هەروەها وتیشى "لەگەڵ لیستى مووچەى مانگى شوبات، لیژنە تەکنیکییەکە ناوى ئەوانەى مووچەکانیان بەبانکى کراون و ئەوانەشى کە هێشتا مووچەکانیان بە بانکى نەکراون و وردەکارى تەواو لە راپۆرتێکدا رادەستى دارایى عێراق کرا". 

هاوکات، ئەوەشى روونکردەوە، پاش وردبینیی ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایى عێراق تەرخانى دارایى بۆ مووچەى مانگى شوباتى 2025 رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات، کە بڕەکەى زیاتر لە 950 ملیار دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×