محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگهیاند، بە ڕونی دەرکەوت کە حەماس زیندوە و بەرخۆدان بەردەوامە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە پێشو و دوژمن زەلیل دەکات، دهشڵێت، "ڕەنگە داگیرکەرانی تاوانبار بتوانن بە چەند بۆمبی سەد تۆنی ئەمریکی ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانە وێران بکەن، بەڵام هەرگیز توانای ئیرادەی گەلان لهناوبهرن".
ئاوێنە: محەمەد باقر قالیباف ئهمڕۆ لهمیانی كۆبونهوهی پەرلەمانی ئێران لهبارهی دۆخی غهززه، ڕایگهیاند، "شەڕی مەعریفی دوژمنی زایۆنیستی لە هەمو جیهاندا بە ئامانجی هاندانی شکستی خۆڕاگری فەڵەستین و لوبنان و سەرکەوتنی داگیرکەران بو، بهڵام ئهمڕۆ ڕونبوهوه كه حهماس زیندوه و بهرخۆدان به ئیرادهیهكی بههێزتر له جاران بهردهوامه".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئازادکردن و گەڕانەوەی زیندانییە ستەملێکراوەکانی فەڵەستینی بۆ باوەشی بنەماڵەکانیان، دەرئەنجامی هاوسۆزی و هاوڕێیەتی خەڵکی غەززەیه لەگەڵ ڕەوتی خۆڕاگری بەرامبەر بە پلانی لەناوبردنی فەڵەستینییەكان، "ڕەنگە داگیرکەرانی تاوانبار بتوانن بە چەند بۆمبی سەد تۆنی ئەمریکی ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانە وێران بکەن، بەڵام هەرگیز توانای لەناوبردن و شکاندنی ئیرادەی گەلان یان کوژاندنەوەی بڵێسەی خۆڕاگری لە دڵی گەلی فەڵەستینیان نابێت".
سەرۆکی پەرلەمان وتیشی، "ئەمڕۆ بە ڕونی دەرکەوت کە حەماس زیندوە و بەرخۆدان بەردەوامە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە پێشو و دوژمن زەلیل دەکات، دوژمنی زایۆنی زیاتر له 15 مانگه جینۆساید دژی فهڵهستینییهكان ئهنجامدهدات بە ویستی خودا بە کشانەوەی تەواوەتی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان تەواو دەبێت".