ئێران فڕۆکەی جەنگی لە ڕووسیا كڕیوە
  2025-01-28       342       

جێگری ڕێکخەری بارەگای ناوەندی خاتم ئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، ئێران فڕۆکەی جەنگی جۆری ٣٥-Su  ی درووستکراوی ڕووسی کڕیووە، دەشڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەک بکات ئەوە مووشەکی ئاڕاستە دەکرێت.

ئاوێنە: عەلی شادمانی جێگری ڕێکخەری بارەگای ناوەندی خاتم ئەنبیای ئێران لەبارەی کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕووسی لە لایەن ئێرانەوە بەمجۆرە زانیاریی خستووەتەڕوو.

عەلی شادمانی ڕایگەیاند، ئێران فڕۆکەی جەنگی جۆری ٣٥Su- ی درووستکراوی ڕووسی کڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکاتێک پێویست بکات کڕینی پێداویستی سەربازی بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی ئاسمانی و وشکانی و دەریایی دابین دەكرێت، هەروەها بەرهەمهێنانی کەلوپەلی سەربازی لەلایەن وڵاتەكەمانەوە بەردەوامە.

وتیشی، ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەک بکات ئەوە مووشەکی ئاڕاستە دەکرێت و بە هیچ جۆرێك بەرژەوەندییەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا پارێزراو نابێت.

جێگای ئاماژەیە، ئەوە یەکەمجارە بەرپرسێکی ئێرانی بە فەرمی کڕینی فڕۆکەی جەنگی ٣٥-Su پشتڕاست دەکاتەوە. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئاژانسی تسنیم سەر بە سووپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، ئێران کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕووسی کۆتایی پێهێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×