کارەبای سلێمانی سەبارەت بە کارەبای دووکانەکانی ناو بازاڕ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
  2025-01-26       245       

کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، چەند دووکانێکی ناوبازاڕی سلێمانی كاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٤ـی عەسر کارەبای نیشتمانییان نابێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە کارەبای دووکاندارەکانی ناوبازاڕ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، چەند دووکانێکی ناوبازاڕی سلێمانی كاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٤ـی عەسر کارەبای نیشتمانییان نابێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای ناوبازاڕ لە شەقامەکانی (كاوە، ئەسحابەسپی، سابوونكەران و ئۆرزدی) دەكەینەوە، كە كارەباكانیان دەكەونە سەر فیدرەكانی ٣٠٦+٣١٠+٣١٦+٣٣+٣٣م+٣٤+٣٤م+ ٣٨ وێستگەی گۆڕینی كارەبای ناوەندی شار بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەك بۆ پرۆژەی ڕووناكی كارەبایان نابێت.

دەشڵین: تاوەکوو كارەكانی پڕۆژەكە تەواو دەبن ئەو دووکانانە لەو کاتژمێرەدا کارەبایان نابێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×