لە کەرکوک خواردنەوەی مەی لەسەر شەقامەکان قەدەغە دەکرێت
  2025-01-19       238       

لە کەرکوک خواردنەوەی مەی لە شەقامەکان قەدەغەیە و سەرپێچیکار دەستگیر دەکرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: "خواردنەوەی مەی لە شەقامەکان سەرپێچییە. هەر کەسێک مەی لە شەقامەکان بخواتەوە و خەڵک هەراسان بکات، دەستگیر دەکرێت.

هاوکات ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر ئەو بابەتە دەلێت: بە دەستگیرکردن و راوەدوونان، کێشەی مەیخۆرەوەکانی شەقامەکانی کەرکووک چارەسەر نابێت و ئەگەر دەیانەوێت مەی لە شەقامەکان نەخورێتەوە، پێویستە یانەی مەیخواردنەوە بۆ ئەو کەسانە بکرێتەوە کە مەی دەخۆنەوە.

دەشڵێت: پێویستە شوێنی تایبەت بە خواردنەوەی مەی لە کەرکووک هەبێت تاوەکو هاووڵاتییانی کەرکووک بتوانن سوود لە ئازادیی تاکەکەسی خۆیان ببینن

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×