ماوەیەکی زۆرە حکومەتی عێراق لەژێر چاودێریی لایەنی نێودەوڵەتییدا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی کارەکانی بانکی ڕافیدەینە، بەڵام بهگوێرهى دوایین ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند، دەرکەوتوە بانکی ڕافیدەین بەو توانایەی ئیستا هەیەتی و بەو شێوازی کارەی پهیڕەوی دەکات، ناتوانێت خۆی لەگەڵ مەرجە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێنێت.
ئاوێنە: یەکێک لەو مەرجانە ئەوەیە کە بانکەکە نابێت سەر بەحکومەت بێت، دەبێت بەشداریی کەرتی تایبەتی تێدابێت و سەرمایەکەشی زیاتربێت لەوەی کە هەیە، بۆ ئەو مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بانکێکی دیکە بەناوى بانکی یەکەمی ڕافیدەین بەسەرمایەی یەک تریلۆن دینار دابمەزرێنێت.
بهگوێرهى بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بانکەکە لەشێوەی پشکداریی دەبێت و دامەزراوە حکومییەکان، کەرتی تایبەت و خەڵکی ئاسایی دەتوانێت پشکیان لەبانکەکەدا هەبێت.