کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە سفر پلە دەبێت.