محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بریتانیادا سەردانی شانشینی یەکگرتو ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پادشای بریتانیا، سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنە: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محەمەد شیاع سودانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بریتانیادا سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتو دەستپێدەکات، زنجیرەیەک کۆبونەوە و دیدار ئەنجامدەدات، کە دیارترینیان دیداری پاشای بریتانیا و کییر ستارمەر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه، جگە لەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سودانی هەروەها چەند دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی ئەنجام دەدات، ئەوەش جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەدا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتو دێت، کە تیایدا واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە سەردانە فەرمییەکەی سودانیدا بۆ بریتانیا شاندێکی باڵا یاوەری دەکات، کە ژمارەیەک لە وەزیرەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت، جگە لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگانان و پیشەسازییە تایبەتمەندەکان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابوری‌دا.