كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزم ببنەوەو سبەینێ یەكشەممەش نمەباران ببارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەكان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵەهەورو پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 15، سلێمانی: 14، دھۆک: 14، کەرکوک: 16، ھەڵەبجە: 14، زاخۆ: 15، حاجی ئۆمەران: 5، سۆران: 12، گەرمیان: 17 پلە.