گریگۆر گیسی، پەرلەمانتاری ئەڵمانی لە پارتی چەپ داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد هەڵوێستێکی پتەوی هەبێت بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و هێرشەکانی بۆ سەر کورد لە سوریا و عێراق.
ئاوێنە: گریگۆر گیسی، كه ئەندامی پێشەنگی پارتی دی لینکی ئەڵمانیایه داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە کردەوە سەربازییەکانی تورکیا دژی دانیشتوانی کورد لە عێراق و سوریا بکات، هەروەها داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا دەکات و بە ئاماژەدان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی لە حکومەتەکانی پێشوی سەردەمی ئەنگێلا مێرکڵ و ئۆلاف شۆڵز گرت کە تاڕادەیەکی زۆر لە بەرامبەر کارەکانی تورکیا بێدەنگ بون، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو بێدەنگییە لە خواستێکەوە سەرچاوەی گرتوە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی پەنابەران لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، دواجار ئەڵمانیا دەبێت دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە نزیکە ملکەچبونە بەرامبەر ئەردۆگان بێت".
ئهو پهرلهمانتاره تیشکی خستە سەر ڕۆڵی چارەنوسسازی کورد لە شەڕی دژی داعش، جەختی لەوەکردەوە کە "نابێت بەشدارییەکانیان پشتگوێ بخرێن"، هەروەها داوای لە حکومەتی وڵاتهكهی کرد کە ڕوبەڕوی سەرکوتکردنی تورکیا ببێتەوە بۆ سەر کورد لە ئەڵمانیا، کە بەوتەی خۆی لە ژێر کاریگەریی ناڕاستەوخۆی ئەنقەرەیه.