وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کوژرانی ئەندامێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەدیمەشق راگەیاند.
ئاوینە: ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "لەهەفتەی رابردوودا، داود بیتار کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران لەدیمەشق لەلایەن "گروپە تیرۆریستییەکان"ەوە کراوەتە ئامانجو کوژراوە".
باغایی لە وتەکانیدا بەرپرسیارێتی دەستنیشانکردن و دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانی خستە ئەستۆی حکومەتی کاتی سوریا، و رایگەیاند "ئەم بابەتە لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانەوە بە جددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای "ئیدانەکردنی" ئەو رووداوە، وتیشی "تەرمی بیتار لە چەند رۆژی رابردوودا دۆزرایەوە و ناسێندرا و گواسترایەوە بۆ ئێران".