به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى پارتى، وهفدێكى وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەکانی تایبەت بەموچەی مانگەکانی 11و 12 لەبەغدایەو له‌كه‌متر له24 كاتژمێرى داهاتوو چاره‌نوسى موچه‌ى مانگه‌كانى 11و 12 یه‌كلاده‌بێته‌وه.
ئاوێنە: له‌و هه‌واڵه‌دا سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم زانیاریى ئاشكراكردوهو وتویهتى، "شەوی ڕابردوو وهفدێكى وەزارەتەکە گەیشتوەتە بەغدا كه پێكهاتوه لەبەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی، بەڕێوەبەری گشتیی بودجەو ژمارەیەک لەڕاوێژکارانی وەزارەتەکە".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئەو وهفدهى وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم، لیستی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خۆی بردوەتە بەغداو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقى دەکات، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوش چارەنوسی موچەی هەردوو مانگی 11و 12 یەکلایی دەکرێتەوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى دوشەممەى ڕابردوو، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی ڕاگەیاندو ڕونکردنەوەیەکی سێ خاڵیشی لەبارەی موچەی مانگی 11و ڕاگرتنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەتریان نەکرده‌وە بڵاوکردەوە.