لە توركیا هێلیكۆپتەرێك خۆی بە باڵەخانەی نەخۆشخانەیەكدا كێشا و لەئەنجامدا چوار كەس گیانیان لە دەستدا.
ئاوێنە: لە قەزای مەنتەشەی سەربە پارێزگای موغڵای توركیا، هێلیكۆپتەرێكی فریاكەوتن، خۆی بە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی نەخۆشخانەی "سدقی كۆچمان" دا كێشا و تەقییەوە.
میدیاكانی توركیا دەڵێن، لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا چوار سەرنشین كە دوو فڕۆكەوان و پزیشكێك و كارمەندێك بوون، گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها، بەردەوامن لێكۆڵینەوەكان و ئەوەش زانراوە دوای ماوەیەكی كەم لە فڕینی هێلیكۆپتەرەكە، ڕووداوەكە ڕووی داوە.