سیسته‌می غازی ماڵێك ته‌قییه‌وه‌ و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنجی تریش بریندار بوون
  2024-12-22       251       

بەهۆی تەقینی سیستەمی غازی ماڵێک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، کەسێک گیانی لەدەست داو پێنج كه‌سی تریش بریندار بوون.

ئاوێنە: لەو بارەیەوە موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە گوندی (مەحمووقەجەر)ی سەر بەناحیەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سوتابوو.

دەشڵێت: یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (ئارش ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) لەدایک بووی 2014 بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەست دا و باوک و برایەکی لەگەڵ دووخوشکی بریندار بوون و ئێستاش چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەمەبەستی توێکاری تەرمی قوربانیه‌كه‌ ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە و پۆلیس چوه‌تە شوێنی ڕووداوەکە و لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×